١٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٢:٣١
Source: Mehrnews
فەرماندەیەکی ئەرتەشی ئێران باس لە نهێنییەکانی شەڕی 12 ڕۆژە دەکات

سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی ئەرتەشی ئێران ڕایگەیاند: دوژمن بە 40 ساڵ سیخۆڕی و هاوپەیمانی جیهانی بەدوای دابەش‌کردنی ئێرانەوە بوو، بەڵام یەکڕیزیی خەڵکی، ڕێنوێنیی ڕێبەری و هاوئاراستەکاریی ئەرتەش و سپا ئەو پیلانەی پووچەڵ کردەوە.

ئەمیر سەرتیپ ئەحمەدڕەزا پووردەستان سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی ئەرتەشی ئێران لە لێکدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە ئاماژە بە جۆری ئۆپەراسیۆنی ڕژیمی زایۆنی لە ڕۆژی یەکەمی شەڕی 12 ڕۆژەدا، ڕایگەیاند: ئەو ئۆپەراسیۆنە لە جۆری برووسکەئاسا بوو کە زۆرتر بۆ وڵاتانی ئامانج ڕاچڵەکێنەرە و تووشی سەرلێشوانیان دەکات، هەر بۆیە هێزی چەکداری ئێمە لە ڕۆژی یەکەمدا تووشی ڕاچڵەکان هاتن، بەڵام مانەوەی زۆر لەو حاڵەتدا گرینگە، کە بە خۆشحاڵییەوە لای ئێمە زۆری نەخایاند.

ڕاشیگەیاند: هێزی چەکداری ئێمە بە کاردانەوەی بەپەلە لە بەرامبەر هەڵمەتی داگیرکاری جیهانی و عیبری و ئەمریکایی لە کەمتر لە نیوەڕۆژێک بخۆیدا هاتەوە. هەڵبەت لەمناوە ڕێبەری ئێران ڕۆڵێکی بەرچاویان گێڕا و ئەگەر خۆیان بابەتەکەیان نەدەگرتە دەست و ڕێنوێنیی زانیارانەیان نەکردبا و جێگرەوەکانیان دیاری نەدەکرد، ڕەنگە بەخۆدا هاتنەوەی هێزەکان و گەڕانەوە بۆ دۆخی هێرشبری، زەمانێکی زیاتری خایاندبا و بێ‌گومان زیانی زۆرترمان پێدەگەیشت.

ئەمیر پووردەستان سەبارەت بە هەڵسەنگاندنە پێشترەکان لە هێرشی دوژمن، ڕوونی کردەوە: ڕێکخراوە هاوپەیوەندەکان ئەگەرچی ئاگادار و ئامادەی ئەو هێرشە بوون، بەلام دەفرایەتییەک کە دوژمن هێنایە مەیدانەوە، دەفرایەتییەکی لێکدراوە و هاوپەیمانی و زۆر زیاتر لە بەراوردە ئاساییەکان بوو، هەر بۆیە ئێمە لە ئاستی ئۆپەراسیۆنی و نەک لە ئاستی ستراتژیکدا تووشی ڕاچڵەکان هاتین، بەڵام تەگبیری ڕێبەری و ئامادەیی هێزی چەکداری نەیهێشت ئەو ڕاچڵەکانە زۆر بخایێنێت و پاش چەند کاتژمێر بە ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی 3 و بە درۆن و مووشيک، وەڵامێکی ڕاچڵەکێنەرانەترمان بە دوژمن دایەوە.

سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی ئەرتەشی ئێران جەختیشی کرد: یەکگرتوویی، هاوڕیزی و هاودڵیی هەموو بەرپرسان و گرووپە سیاسییەکان، نهێنیی سەرکەوتنی ئێران و مایەی دڵگەرمیی خەڵکی و هێزی چەکداری بوو و یەکدڵی و یەکڕەنگی و هاوئارستەکاریی هێزی چەکداری و بەهرە وەرگرتن لە دەفرایەتی پەنگرا و ناپەنگوای مادی و مەعنەوی، سەرمایەگەلی کاریگەر و دیاریکەری ئێمە لە قەیران و شەڕەکانە و ئەمانە و گەلێ شتی تر وەک وانەکانی شەڕ لە دانیشتنە بەردەوامە کارناسییەکاندا هەڵێنجراوە و ئاراستەی بەرپرسان کراوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha